گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فرۆشى نەوتى هەرێم لەمانگى رابردوودا؛ 68 دۆلار کەمتر لەنرخى بازاڕ

2022.03.03 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشى نەوتى هەرێم لەمانگى رابردوودا؛ 68 دۆلار کەمتر لەنرخى بازاڕ

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، مانگى رابردوو 350 ملیۆن دۆلارى داهاتى نەوت گەڕاوەتەوە خەزێنەى دارایی کە دەکاتە 28 دۆلار بۆ بەرمیلێک، لەکاتێکدا تێکڕاى نرخى نەوت 96 دۆلار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، 350 ملیۆن دۆلار گەڕاوەتەوە، دەکاتە 28 دۆلار بۆ بەرمیلێک، لەکاتێکدا تێکڕای برێنت 96.85 دۆلار  بووە، نەوتی کەرکوک کە بە بۆری هەرێم ڕۆشتوە 96 دۆلار بووە.

 

لەمانگی شوباتدا هەرێمى کوردستان زیاتر لە 12 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە لە رێی 18 کەشتی قەبارە جیاوە لانی کەم بۆ شەش وڵاتی جیا نێردراوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.  

  

بەپێى راپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆی نەوتی بارکراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە  ١٢,٤٤٣,٨٧٨ بەرمیل، کە بەتێکڕا رۆژانە ٤٤٤.٤٢٤ برمیل نەوت بووە.  

  

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لەمانگی شوباتدا ئیتاڵیا زۆرترین نەوتی هەرێمی کڕیوە و بەپلەی یەکەم دێت کە بڕی  ٥,٠٧٩,٨٢٨ بەرمیل بووە بەڕێژەی ٤١٪ هەموو نەوتی بارکراو بووە . بەپلەی دووەم وڵاتی یۆنان دێت بڕی  ١,٧٠٤,٢٧٣ بەرمیل بووە کە رێژەی ١٤٪ پێک دەهێنێت. لە ریزبەندی سێهەمدا وڵاتی بولگاریا دێت بڕی  ١,٣٣٢,١١٢ بەرمیل کە رێژەی ١١٪ ی نەوتی بارکراوی هەرێم پێک دەهێنێت، پاشان هەریەکەلە ئیسپانیا، ئیسرائیل و کرواتیا بدوای یەکدا دێن. هەروەها دوو بار ی کەشتی بڕی  ١,٦٤٠,٢٩٤ بەرمیل نەوتیان هەڵ گرتووە روونبین ئاراستەکەی نازانیوە بۆچ وڵاتێک ڕۆشتوون.  

  

هەروەها هاتووە “ئەم ژمارانەی لەم ڕاپۆرتەدایە تەنها نەوتی بارکراوی هەرێمە لە بەندەری جیهانی تورکیا، واتە بامانای تەواوی قەبارەی بەرهەمی نەوتی هەڕێم نایەت لەبەرئەوەی بڕی فرۆشی ناوخۆ و ئەو بڕە نەوتەی مانگانە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەیدات بە پاڵاوگەکان لەم ڕاپۆرتەدا نییە”.