گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بەڵگەنامە

ڕاوێژكارێك: دادگای فیدراڵی بۆمبێكی نوێی تەقاندەوە

2022.03.02 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژكارێك: دادگای فیدراڵی بۆمبێكی نوێی تەقاندەوە

ناس کورد-

 

سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاری عێراقی ڕایگەیاند، بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی بۆ لیژنەی فەرمانەكەی كازمی بەشێكە لە كێبركێی سیاسی و یاری شەترەنجی نێوان گەورەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 فەرهاد عەلادین (2-3-2022) لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پسپۆڕانى یاسایی کۆکن لەسەر نایاسایی بوونى پێکهێنانى لیژنەکە، بەڵام بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بەشێکە لە کێبڕکێی دەسەڵات.

 

 

دادگای فیدڕاڵی لیژنەیەکی کازمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەڵوەشاندەوە

 

بەپێی دوو بەڵگەنامە کە دەست "ناس" کەوتووە، ئەو لیژنەیەى دادگاى فیدراڵى هەڵیوەشاندووەتەوە پێشتر ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بۆ داناوە بۆ یارمەتیدانى لیژنەکە و چاودێریکردنى.

 

هەر بەپێی بەڵگەنامەکان، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە (6-9-2020) شەش دادوەرى داناوە بۆ چاودێریکردن و کارکردن لەگەڵ لیژنەکە، بەڵام لە (24-1-2022) ئەوەى هەڵوەشاندووەتەوە بۆ ئەوەى رێخۆشکەرى بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى لیژنەکەى کازمى.