گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دادگای فیدڕاڵی لیژنەیەکی کازمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەڵوەشاندەوە

2022.03.02 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لیژنەیەکی کازمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەڵوەشاندەوە

ناس كورد-

دادگای فیدڕاڵی ئەو لیژنە تایبەتەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و تاوان دروستیکردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە (2-3-2022)، دادگاکە بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی فەرمانی دیوانی ژمارە 29ی ساڵی 2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی و تاوان.

 

دادگاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەو بڕیارەی كازمی پێچەوانەی دەستورە و هاوشێوەی هەمواركردنی یاسای دەستەی نەزاهەیە كە دەستەیەكی دەستورییە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی."