گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

تەندروستیی سلێمانی لەبارەى دەرمانە ساختەکەی شێرپەنجە: بەکارمان هێناوە

2022.03.02 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی لەبارەى دەرمانە ساختەکەی شێرپەنجە: بەکارمان هێناوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بابەتی ساختەبوونی دەرمانێکی شێرپەنجە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە لیژنەی لەسەر گیراوە "بە داخەوە هێشتا یەکلای نەکراوەتەوە" و دەڵێت، ئەگەر دەرکەوت ساختەیە، "ئەوە ئێمە و کەسوکاری نەخۆشخانەکانیش دەبینە داواکار لەسەر کۆمپانیاکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ سێشەممە، 2-3-2022، هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و ئەبوبەکر هەڵەدنی سکاڵایان لەسەر کۆمپانیایەکی دەرمان تۆمارکرد و دەڵێن، ماوەی حەوت ساڵە دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابین دەكات.

 

هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی (2-3-2022) ڕاگەیاند، ئەو کۆمپانیایە کە دەرمانەکەی هێناوە لەلایەن کواڵێتی کۆنتڕۆڵەوە ڕێگەپێدانی بۆ کراوە و "ئێمەش بە نوسراو ئەوان و وەزارەتی تەندروستی بەکارمان هێناوە."

 

ناوبراو جەختیکردەوە کە "دەرمانەکە کاریگەریی نەرێنی نەبووە، بەڵام بۆئەوەی بزانین ئاخۆ کاریگەریی ئەرێنی هەبووە لەسەر نەخۆشەکان یاخود نا، ئەوە پێویستی بە پێکهێنانی لیژنە هەیە و دەبێت لە دادگا یەکلایی بکرێتەوە."

 

هێرش سەیدسەلیم وتیشی کە "ئەم بابەتە لە مانگی تەموزی ساڵی پارەوە وروژێنراوە و لە مانگی ئەیلولی پارەوە لیژنەی بۆ دروستکراوە، بەڵام بەداخەوە هەتاوەکو 15ی شوباتیش نەدراوە بە دادگا."

 

باسی لەوەشکرد کە "دەرمانەکە زیاتر بۆ شێرپەنجەی منداڵان بەکاردەهێنرێت، ئەم کۆمپانیایە شەش جۆر دەرمانی تری هێناوە بەڵام قسە لەسەر ئەم دەرمانە دەکرێت." 

 

"ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین و ئەگەر دەرکەوت دەرمانەکە یاخود باجەکەی ساختەکراوە ئەوە ئێمە و کەسوکاری نەخۆشەکانیش دەبینە سکاڵاکار."

 

دواتر وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، دۆسیەى دەرمانى ساختەی شێرپەنجە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە جوڵێنراوە، نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرا کراوە و تەواو ساغ بووەتەوە کە دەرمانێکی ساختەیە و ڕەوانەی دادگا کراوە.