گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پەرلەمانتارێک هەنگاوی بەغدا دژی هەرێم ئاشکرا دەکات ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتبکاتەوە

2022.03.02 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک هەنگاوی بەغدا دژی هەرێم ئاشکرا دەکات ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتبکاتەوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەدوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان نادەستورییە، "پەرلەمان کار دەکات بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەند." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 16ی شوباتی 2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.      

  

عارف عەبدولجەلیل، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، "سوربوونی هەرێم لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێتەهۆی ئیحراجکردنی هاوبەشە سیاسییەکانیان".

 

جەختیکردەوە کە "پەرلەمانی عێراق پابەندکراوە بە جێبەجێکردنی دادگای فیدڕاڵی و دەتوانێت پشکی هەرێم لە بودجە ببڕێت ئەگەر هاتوو هەرێم بەردەوام بوو لە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە."

 

هەر دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم دەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و هەرێم دەستبەرداری مافەکانی نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون.  

 

ڕۆژی 28ی شوباتی 2022، چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بڕيارى دادگاى فيدڕاڵی عێراقی ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کرد و جەختی کردەوە کە "بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه‌ و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستوورییەکانی".

 

زیاتر بخوێنەوە: فازڵ نەبی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لێدان و کارەساتێکی گەورەیە بۆ هەرێم و موچەخۆران