گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار

زێبارى: بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی  هاوسەنگترە

2022.03.01 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
زێبارى: بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی  هاوسەنگترە

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هاوسەنگترە كە ڕێگە دەدات بە پەرلەمان بە دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار نەك دەستەی سەرۆكایەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێبارى کە دواى دورخستنەوەى لە کێبڕکێی سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە، رەخنەى توندى لەدادگاکە گرت، (1-3-2022) لە تویتێکدا نوسیویەتى "بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هاوسەنگترە كە ڕێگە دەدات بە پەرلەمان بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نەك دەستەی سەرۆكایەتی، با چاوەڕوان بین و ببینین بزانین چەقبەستوویی سیاسی دەشكێنێت".

 

دادگای فیدڕاڵی (2022/3/1) بڕیاری دا بەوەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن مافی سەرجەم پەرلەمانتارانە نەک تەنها سەرۆکایەتی پەرلەمان.