گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەى نەوت و گازى هەرێم

پەرلەمانی کوردستان ’’بڕیارێک لەدژی’’ دادگای فیدراڵی دەردەکات

2022.03.01 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان ’’بڕیارێک لەدژی’’ دادگای فیدراڵی دەردەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ‎بەپێی زانیارییەکان پێدەچێت پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک لەدژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربکات و شەرعیەت بدات بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم و دەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عومەر پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى (1-3-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ‎ئەگەر پەرلەمانی هەرێم کارێکی وا بکات هەرێم توشی کێشەی گەورە دەکەن و دەبێتە شتێکی سەیر پەرلەمانی هەرێمێک بڕیاری دادگای ئیتحادی وڵاتەکەی ڕەتبکاتەوە.

 

دەشڵێت،حکومەت دەیەوێ بەم بڕیارەی پەرلەمان خۆی لەبەرپرسیارێتی ئیجرائاتی دادگای فیدراڵی لاببات "هەرکات گەشتە ئەوەی فەرمانی گرتن و قەدغەی سەفەریان بکەوێتە سەر بڵێن ئێمە نین ئەوە پەرلەمانە باڵاترین دەسەڵاتی هەرێمە بڕیاری دەرکردوەو جێبەجێمان کردووە! ئەوکاتە هەرکەس پرۆژەکەی واژۆکردبێ و دەریکردبێ توشی بەرپرسیارێتی دەکەن".

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق 15-2-2022 بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.            

  

هەر دوای بڕیارەکە، حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم دەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و هەرێم دەستبەرداری مافەکانی نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون.