گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئەنجومەنی شورای ھەرێم چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند

2022.03.01 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی شورای ھەرێم چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان سێ پۆستی ڕاوێژكار و دوو پۆستی ڕاوێژكاری یاریدەدەر ڕاگەیاند پاڵپشت بەو فەرمانە كارگێڕییە كە سەرۆكی ئەنجومەنی شورا لە رۆژی 28ی شوباتی 2022 ئیمزای كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە ئاگادارینامەیەکدا (1-3-2022) دەڵێت، "بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی شورا لە ئاگادارینامەیەكدا ئەو پێنج پۆستەی راگەیەندووە و داوایكردووە كە ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادایە، دەتوانن لە ماوەی نێوان 1/3/2022 تا 15/3/2022، سیڤی خۆیان پێشكەش بە (بەڕێوبەرایەتی كارگێڕیی و خۆیەتی ئەنجومەنی شوورا بكەن)، ئەوانەی وەردەگیرێن لە ئەنجومەنی شوورا بە شێوەی ھەمیشەیی وەكو راوێژكار، یان راوێژكاری یاریدەدەر، دادەمەزرێن."

 

ئەنجومەنی شورای ھەرێم لە ئاگادارینامەكەیدا ڕوونیكردووەتەوە كە ھەر بەڕێزێك دەتوانێت سیڤی پێشكەش بكات، ئەگەر ئەو مەرجە یاساییانەی تیادابێت كە لە مادەی ( 23 و 24)ی یاسای ئەنجومەنی شوورای ھەرێم / ژمارە (14) ی ساڵی (2008) دا ھاتوون.


چاوپێكەوتنەكان بۆ وەرگرتن لە رۆژی چوارشەمەی 30/3/2022 دەبێت و لە تەلاری وەزارەتی داد / ئەنجومەنی شوورا، لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەنجومەنی شورا بەپشت بەستن بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆكایەتی دیوان بە ژمارە (99) لە 16/1/2022 ، و نووسراوی وەزارەتی داد ژمارە (21) لە 22/2/2022 ، ئاگادارینامەكەی بڵاوكردۆتەوە، و بۆھەمان مەبەست لیژنەیەكی بۆ ھەڵسەنگاندنی سیڤییەكان و چاوپێكەوتنی داواكارانی دامەزراندن بۆ ئەو پێنج پۆستەی پێكھێناوە، لیژنەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا و جێگری سەرۆك و دوو ئەندام پێك ھاتووە، كە یەكێكیان راوێژكارێكی پێشكەوتووە ودووەمیان راوێژكارە."