گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە گەرمیان بارهەڵگرێک منداڵێکی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

2022.03.01 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
لە گەرمیان بارهەڵگرێک منداڵێکی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە ناحیەی ڕزگاری منداڵێک گیانی لەدەست دا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە (1-3-2022) ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:00ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر منداڵێک لە گەڕەکی ئاوباریکی ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات.

 

دەشڵێت، "منداڵەکە تەمەنی یەک ساڵ و نیو بووە و لەبەردەم ماڵی خۆیان لەسەر ڕێگای خاکی ئۆتۆمبێلەکە شێلاویەتی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

 

جەختیکردووەتەوە کە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەند کراوە و تیمی هاتووچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە."