گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەنگاوی هاوپەیمانیی پارتی و سەدر و سوننەکان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا کرا

2022.03.01 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوی هاوپەیمانیی پارتی و سەدر و سوننەکان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

مشعان جبوری، سەرکردە لە هاوپەیمانیی سیادەی سوننەکان ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی سێ قۆڵی پارتی و سەدر و سوننەکان "سەرکەوتوو دەبن لە تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبوری لە تویتێکیدا (1ی ئازاری 2021) لەبارەى بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەڵێت، "دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن مافی سەرجەم پەرلەمانتارانە نەک تەنها سەرۆکایەتی پەرلەمان."

 

دەشڵێت، "هەرکاتێک یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی تەواو ناهێنێت بۆ بردنەوەی پۆستەکە، مانای ئەوەیە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ دەنگدانە لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نەک دەنگدان لەسەر پۆستەکە."

me_ga.php?id=5033

me_ga.php?id=33640