گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بڕیاری دا

2022.03.01 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بڕیاری دا

ناس کورد-

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت بە بڕیاری پەرلەمان بێت نەک سەرۆکایەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ئەوەی 7ی شوبات پەرلەمانی عێراق نەیتوانی کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، سەرۆکایەتی کۆمار جارێکی تر دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە بۆ تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆککۆمار.

 

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی "کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نییە ئەو بڕیارە بدات و پێویستە پەرلەمان جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکاتەوە."

 

وتیشی، "بەڵگەیەکی دەستوری یاخود یاسایەک نییە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بتوانێت ئەو کارە بکات."