کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بۆ لەمەودوا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە بە ناوی پارێزگاکەوە دەکرێت، ئەوەش لە پاش ڕەزامەندی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا دێت.
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: "دوا ڕەزامەندی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناوی (عێراق-ھەڵەبجە) وەرگیرا".
بە گوێرەی بریاری ژمارە 1502ی ئەنجومەنی وەزیران کە بەرواری 13/3/2019 لەسەرە، هاتووە، ڕێکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاکە بە ناوی پارێزگای هەڵەبجەوە دەکرێت هاوشێوەی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە دوای پشووەکانی نەورۆز "وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم/ بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە" دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردن دەکات.