گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک بۆ ئۆکرانییەکان

ئەو نیشانە سوورانە چین لەسەر بەشێک لە بیناکانی ئۆکرانیا کێشراون؟

2022.03.01 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو نیشانە سوورانە چین لەسەر بەشێک لە بیناکانی ئۆکرانیا کێشراون؟

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هۆشداری بە هاووڵاتییانیان دەدەن لە مەترسی بوونی نیشانەی خاچی سوور لەسەر بینا و باڵەخانەکان و ئاگاداریان دەکەنەوە هەر جێگەیەک ئەو نیشانەیەی لێبوو مەترسی بۆردومانکردنی لەسەرە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "دەیلی ستار"ی بەریتانی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئۆکرانیا وێنەی نیشانەیەکی خاچی سور بڵاوبووەتەوە کە لەسەر بەشێک لە بینا و باڵەخانەکان کێشراون و ئەوەش بووەتە جێگەی سەرنج. 

 

لەوبارەیەوە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هاوڵاتییانیان ئاگادارکردووەتەوە، چەند بینا و باڵەخانەیەک کەو ئەو نیشانەیان لەسەر بووە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕووسیاوە بۆردومان کراون، بۆیە هەر جێگەیەک ئەو نیشانەی لەسەر بوو مەترسی بۆردومانکردنی لەسەرە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە بەریتانیاکە، ئەو نیشانانە لەلایەن دڵسۆزانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا یاخود سەربازە ڕووسییەکان کێشراون بۆ دیاریکردنی ناوچە گرنگەکانی بۆردومانکردن بۆ فڕۆکە ڕووسییەکان.