گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی لەبارەى گەڕاندنەوەى نرخی پێشووی دۆلار وەڵامی پەرلەمانی دایەوە

2022.02.28 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لەبارەى گەڕاندنەوەى نرخی پێشووی دۆلار وەڵامی پەرلەمانی دایەوە

ناس کورد-

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری تێدا بکرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ نرخی پێشوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ عەلی عەلاوی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە میوانداری کرا لەبارەى کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار (28-2-2022) و وتی، "گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار بە شێوەیەکی دیراسەنەکراو دەبێتەهۆی دروستکردنی ئاژاوەی دارایی."

 

وتیشی، "لە ئێستادا گۆڕینی نرخی دۆلار دۆخی ئابوریی عێراقی سەقامگیرکردووە".

 

باسی لەوەشکرد کە "سودی دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق داهاتی حکومەتی بەڕێژەی 23% زیاد کردووە."

 

 

ڕوونیشیکردەوە کە "بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکانی عێراق بەهۆی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نییە، بەڵکو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکانەوە هەیە لە جیهاندا" کە لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەستیپێکرد.