گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسیارێکی کردبوو

کونسوڵی هۆڵەندا تویتەکەی لەسەر هەڵوێستی هەرێم لەبارەى ئۆکرانیا سڕییەوە

2022.02.28 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵی هۆڵەندا تویتەکەی لەسەر هەڵوێستی هەرێم لەبارەى ئۆکرانیا سڕییەوە

ناس کورد-

کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەوەی هەرێم پشتگیری ئۆکرانیای نەکردووە و پرسی، "ئایا حکومەت هیچ شتێکی کرد بۆ پشتگیری ئۆکرانیا؟"، بەڵام دوای دوو کاتژمێر تویتەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی سڕییەوە.   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هانز ئاکیربوم لە تویتەری خۆی نوسیبووی، "بۆچی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ ئۆکرانیا دەرنەخست، لە تەواوی جیهان و هۆڵەندا باڵەخانەکان بە ئاڵای ئۆکرانیا ڕووناکرانەوە، بەڵام هیچ شتێکم لە هەرێمی کوردستانەوە نەبینی و تێبینی نەکرد، هیچ شتێک هەیە بۆ پشتگیری ئۆکرانیا؟".

 

کونسوڵی هۆڵەندا لە تویتەکەیدا وێنەی چەند شوێنێکی بڵاوکردبووەوە کە پشتگیری ئۆکرانیایان کردووە بە هاشتاگی "SupportUkraine"ییەوە. 

 

بەڵام دوای نزیکەى دوو کاتژمێر، کونسوڵ تویتەرەکەی خۆی سڕییەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات.