گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ ئەو مامۆستا ئاینییەی کوڕەکەی کوژرا بزانە لەسەر گۆڕەکەی چی دەڵێت

2022.02.28 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ ئەو مامۆستا ئاینییەی کوڕەکەی کوژرا بزانە لەسەر گۆڕەکەی چی دەڵێت

ناس کورد-

لەدوای کوژرانی کوڕی مامۆستایەکی ئایینیی لە هەولێر، ئەو مامۆستا ئاینییە لەکاتی بەخاکسپاردنی کوڕەکەید ڕایگەیاند، بکوژەکە لەبەردەستی بوو دەیتوانی بیکوژێت، بەڵام ئەو کارەی نەکرد، چونکە هیچ کێشەیەکیان لەنێواندا نەبووە، دەشڵێت، "من ناڵێم یاسا سەروەرە، دەڵیم قورئان سەروەرە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو (یەکشەممە 28-2-2022) پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، گەنجێک دواى ئەوەى دەبێتە دەمەقاڵەى لەگەڵ گەنجێکى دیکە بەچەک هێرشیکردووەتە سەر و کوشتوویەتى، گەنجەکە کوڕی مامۆستای ئاینیی، مامۆستا عومەری دارەتووە. 

 

ئەو مامۆستا ئاینییە لەکاتی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا وتی، "کوڕەکەم کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوو، ئەو کەسەش کە کوشتوویەتی لەوکاتەدا سەرخۆش و مەست بووە." 

 

وتیشی، "بکوژەکە لەبەردەستم بوو دەمتوانی بیکوژم و تواناشم هەبوو ئەو کارە بکەم، بەڵام ڕێگەم نەدا براکانیشم ئەو کارە بکەن، خەڵک دەڵێت، یاسا سەروەرە، من دەڵێم قورئان سەروەرە."