گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕوونکردنەوەی نوێ دەدات

2022.02.28 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕوونکردنەوەی نوێ دەدات

ناس کورد- 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی کۆببێتەوە و پرسی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار و لێکەوتەکانی تاووتوێ بکات و وەزیری دارایی لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 28-2-2022، کاتژمێری 11:00ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت. 

 

بەگوێرەی ئەو تەوەرانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری کردوون، لە تەوەری یەکەمدا بەشێک لە ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندنی یاسایی دەخون و تەوەری دووەمیش تایبەتە بە پێکهێنانی لیژنەی هەمیشەییەکانی پەرلەمان. 

 

هاوکات تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی تایبەتە بە بە تاوتوێکردنی پرسی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار.

 

No description available.