ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە سەروو 103 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 28-2-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و 15 سەنت و زیاتر لە 5% نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 97 دۆلار و ئەویش بەهەمان ڕێژە نرخەکەی بەرزبووەوە.