گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەک و فڕۆکەى جەنگى

’’هەنگاوێکى مێژویی’’ لەئەوروپاوە بەرانبەر ئۆکرانیا

2022.02.27 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەنگاوێکى مێژویی’’ لەئەوروپاوە بەرانبەر ئۆکرانیا

ناس کورد-

 

سەرۆکى کۆمسیۆنى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، پارە تەرخاندەکەن بۆ پرۆسەى کڕینى چەک و رادەستى بە ئۆکرانیا کە روبەڕووى هێرش بووەتەوە لەلایەن روسیاوە، ئەوەش یەکەم هەنگاوى لەو شێوەیە لەمێژووى یەکێتیەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆرسولا فون دەر لاین (27-2-2022) ئاماژەى بەوەکرد، رێوشوێنەکان هەروەها چەندین کەرتى دیکە دەگرێتەوە وەک سوتەمەنى و ئاسن، سەربارى ئەو سزایانەى بەسەر بەرپرسانى بیلاروسیدا دەیسەپێنن بەهۆى هاوکاریکردنى روسیا لەهێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

 

لاى خۆیەوە، جوزیب بوریل وەزیرى دەرەى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، برۆکسل پێشنیازى بۆ وڵاتانى ئەندام لەیەکێتى ئەوروپا کردووە کە بودجەى فریاگوزاریی پێشکەش بکەن، بۆ دابینکردنى چەکى کاریگەر بۆ ئۆکرانیا، سەربارى سوتەمەنى و پێداویستى پزیشکى.

 

هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، یەکێتى ئەوروپا بڕیاریداوە فڕۆکەى جەنگى رادەستى ئۆکرانیا بکات.