گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەپاندنی زۆرینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات

2022.02.27 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و  پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە،  کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم کرا.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و روونیکردەوە کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەکانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا.

 

وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و  پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات  کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین.

 

ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکار و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.