گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

داخستنى بەکۆمەڵى دەرمانخانە و تاقیگە لەسەیدسادق..تەندروستى زانیارى ئاشکرادەکات

2022.02.27 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
داخستنى بەکۆمەڵى دەرمانخانە و تاقیگە لەسەیدسادق..تەندروستى زانیارى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

تەندروستى سلێمانى داخستنى  (24) نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە سەیدسادق راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیان حەمە ئەمین  بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند لە ئەنجامی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان  (24) شوێنی داخراون.

 

رونیشیکردەوە ئەو شوێنانە پێکهاتوون لە سێ کۆمەڵگەی پزیشکی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشکی و سێ عیادەی پزیشکی و دووتاقیگە گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا دەرکەوت بەشێک لە دەرمانخانەکان و تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو جگە لەوەش هەندێکیان مۆڵەتی کارکردنیان بەسەر چووبوو تازە نەکرابوونەوە.

 

لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو کە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نابێت هیچ نۆرینگە و تاقیگە و عیادە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کاتی دەوامی فەرمیدا کراوەبن.

May be an image of 6 peopleMay be an image of 3 people, people standing and indoorMay be an image of 1 person and roadMay be an image of 3 people, people standing and indoorMay be an image of 4 peopleNo photo description available.