ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستی پێکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم (یەکشەممە 27-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی 1 ی 2022 بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:
1- شەکر الاتحاد ۱ کغم.
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی ۱ قوتی ٤۰۰غم .
4- فاسۆلیا ترکی ٥۰۰ غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی ٥۰۰ غم .
6- برنج ( نەهاتووە).
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " نزیکەی 700 تەن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە کۆگاکانمان و دوای دەرچونی لە پشکنین دابەشدەکرێت، دابەشکردنی بنکەکانی تر بەردەوام دەبێت."