گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە

2022.02.27 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە

ناس کورد- 

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا وازی لە مەرجەکانی خۆی بۆ گفتوگۆ هێناوە و گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "دوای ئەو شکستە گەورە سەربازییەی توشی بوو، ڕووسیا وازی لە مەرجەکانی خۆی بۆ گفتوگۆ هێنا و ئۆکرانیاش ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆ بۆ گوێگرتن لە مۆسکۆ." 

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکانیش، لەئێستادا دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان شاندی هەردوو وڵات دەستیپێکردووە. 

 

بەپێی میدیاکانى روسیا، پوتین 27-2-2022 لەگەڵ وەزیرى بەرگرى و سەرۆک ئەرکانى سوپا کۆبووەتەتەوە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ئۆکرانیا.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکى روسیا داواى لە وەزیرى بەرگرى کردووە هێزى بەرپەرچدانەوەى ئەتۆمى ستراتیژى روسی بخرێتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.  

  

پوتین وتى "رۆژئاوا تەنها هەنگاوى دوژمنکارانەى ئابورى ناگرێتەبەر، بەڵکو بەرپرسانى ناتۆ ئاماژەیان بە هەنگاوى دیکە کردووە دژى روسیا".