ناس کورد-
هاوسەرۆکانى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) لەبارەى هێرشەکەى هەولێر و كوشتنى دیپلۆماتكارهكهى توركیا، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
.
لهڕاگهیهنراوەکەى هاوسەرۆکانى هەدەپە، جگە لەوەى ئیدانه‌ى كوشتنى دیپلۆماتكاره توركه‌كه له‌شارى هه‌ولێر ده‌كەن، ئاماژە بەوەش دەکەن "ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌باتى ئاشتى و كه‌شوهه‌وایه‌كى دیمو‌كراتى و ئارامیدان و هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژى ڕەتدهكهنهوه".
.
لەبارەى بەئامانجگرتنى پەرلەمانتارێکى هەدەپە لەلایەن میدیاکانى تورکیاوە بەوەى کە برایەکى تۆمەتبارە بە رووداوەکە، لە راگەیەندراوەکەدا، روونکراوەتەوە " قبوڵناکەین پەرلەمانتارێکمان بە بیانووی ئەو هێرشە و بەهۆی ناوی براکەیەوە بکرێتە ئامانج".
.
داواى ئەوەش دەکەن "ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەو بارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن".
.
.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینى)، میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه، تۆمه‌تبارى ڕووداوى كوشتنى دیپلۆماتكارهكهى توركیا، براى كچه په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌یه.
.