گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژه‌یاسای چه‌ك دەدرێت

2022.02.27 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و  دەنگ لەسەر پڕۆژه‌یاسای چه‌ك دەدرێت

ناس کورد-

ڕۆژی سێشەممە یەکەم دانیشتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسایەک دەدرێت کە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای چەکە لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی کارنامەکە:

پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات ، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٣/۱.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکە:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢٢/٣/١، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ى (٧)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
چواره‌م: وته‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ (٥) خوله‌ك كه‌متر بێت.
پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان،:
١ - پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
٢ - پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
٣ - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٦)ى ساڵی ٢٠٢١.
شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.