ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری دا 15 فەرمانبەریان بە شێوەی گرێبەست بۆ دامەزرێنێت و مەرجەکان بۆ وەرگرتن ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا (یەکشەممە 27-2-2022) ڕایگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی 15 کەس بۆ بەڕێوەبەراییەتییەکەمان".
وتیشی، "ئەو فەرمانبەرانە بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لینکێک بڵاو دەکەینەوە لە ڕێگەی ئەو لینکەوە فۆڕم پڕدەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەم پسپۆڕیانەمان دەوێت، چوار ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی و ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، دوو ڕووپێو، دووکەس بۆ بەشی یاسا، دوو بۆ بەشی ژمێریاری، دووکەس لە بەشی ڕاگەیاندن مەرجە یەکێکیان زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت، بەشی ئایتی یەکە کەس، کارگێڕی دوو کەسمان دەوێت."
ڕوونیشیکردەوە، "ئەو کەسەی دامەزراندن دەیگرێتەوە دەبێت دانیشتووی ھەڵەبجە بێت، زانیاری ناو فۆڕمەکە دروست پڕبکرێتەوە، تەنھا یەکجار فۆڕمەکە پڕبکەنەوە."