گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ شنیاری سووتاند؟

هاوسەرەکەی شنیار هونەر هاتەدەنگ و لەسەر ڕووداوەکە قسە دەکات

2022.02.27 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرەکەی شنیار هونەر هاتەدەنگ و لەسەر ڕووداوەکە قسە دەکات

ناس کورد- 

هاوسەرەکەی شنیار هونەر، ئەو ژنەی لەماوەی ڕابردوودا وترا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنراوە لەسەر ڕووداوەکە هاتەدەنگ و دانی بەوەدا نا کە هاوسەرەکەی سووتاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 27-2-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئه‌نجامده‌ری‌ تاوانه‌كه‌ کە هاوسەری شنیار هونەرە، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌." 

 

شەوی 19ی شوباتی 2022، پۆلیسی سلێمانی لە گەڕەکی کوردسات ئاگادارکرایەوە له‌ ڕووداوی سوتانی‌ ژنێك بە ناوی شنیار هونەر، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ڕێژه‌ی‌ سووتانی‌ جه‌سته‌ی‌ ژنه‌كه‌ 75%ـیە.  

  

پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕۆژی دواتر ڕایگەیاند، "دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌ له‌ ژنه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی‌ 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیاندا نه‌وتی‌ پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌‌و دواتر هه‌ڵاتووه‌ به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان."  

  

جەختیکردووەتەوە کە "پاش ڕووداوه‌كه‌ توانرا له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت‌."