گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەكان

2022.02.27 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەكان

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دا بە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی بکەن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (27-2-2022) ڕایگەیاند، "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2022ی وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت."

 

ڕۆژی 24ی شوباتی 2022، سەرۆکى هەرێمى کوردستان 1ی تشرینی یەکەمی وەک رۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد.

 

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ئەمساڵ چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.