ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی ڕایگەیاند، بە بەرنامەیەکی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەنەوە و بە دونیا بینییەکی فراوانترەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنن، دەشڵێت، "لە پرسی عێراقدا زۆر هەوڵماندا یەکڕیزی بپارێزین، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا و هێشتاش بێ ئومێد نەبووین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە میانەی سەردانێکیدا بۆ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (شەممە 26-2-2022) ڕایگەیاند، " یەکێتی سەرباری راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی لە ناوخۆی حزبیش دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن کردووە و بە بەرنامەیەکی گشتگیری ھەمەلایەنە تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەینەوە و بە دونیا بینییەکی فراوانترەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنین."
هاوکات لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، " یەکێتی بۆ ھەر پرسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو گرتووە و دەمانەوێت بە سیاسیەتێکی نیشتمانیی کوردستانیی لەبەرامبەر ناوەنددا بوەستینەوە و زۆر ھەوڵیشماندا یەکڕیزی بپارێزین، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبووین."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەمانەوێت لە ڕێگەی دیداری یەکێتییەوە خۆمان رێکبخەینەوە و ھەنگاوبنێین بەرەوپێشبردنی یەکێتییەکەی مام کە ئەمە بەرپرسیارێتی ھەموو یەکێتییەکانە پێکەوە، ئەم ئەرکە گرنگ و چارەنووسسازەش رادەپەڕێنین و رۆحی شەھیدانیش ئاسوودە دەکەین."