ناس کورد-
ئەستێرەی ناوداری جیهانیی تۆپی پێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا هاتەدەنگ و دەڵێت، "پێویستمان بە جیهانێکی باشتر هەیە بۆ منداڵەکانمان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆناڵدۆ لە پەیامێکدا لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی (شەممە 26-2-2022) ڕایگەیاند، "ئێمە پێویستمان بە جیهانێکی باشتر هەیە بۆ منداڵەکانمان، نزای ئاشتی بۆ جیهان دەکەین."
شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا وێڕای چەندین کاریگەریی ئەمنی و ئابوری و مرۆڤایەتی، کاریگەریی لەسەر وەرزشی ئەوروپاش دروستکردووە، یەکێک لەوانەش گواستنەوەی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەمساڵ بوو لە شاری سان پترسبێرگی ڕووسیاوە بۆ پاریسی فەڕەنسا.
هەر ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی پۆڵەندا ڕووسیای لە چالاکییە وەرزشییەکاندا بلۆک کرد و ڕەتیکردەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 یاری بەرامبەر بکات.