گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکەم حزبی کوردی پشتیوانیی خۆی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند

2022.02.26 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حزبی کوردی پشتیوانیی خۆی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند

 

ناس کورد-

حزبی شیوعی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیان ڕاگەیاند و دەڵێت، هەوڵی بەرفراوانكردنی هاوپەیمانیی ناتۆ و كوتینی دەهۆڵی جەنگ و ئەنجامدانی مانۆری سەربازی لە چەندین ناوچەی گۆی زەوی بووەتە هۆی ناسەقامگیری لەسەر ئاستی جیهان، دەشڵێت، هەواڵەكان لەئۆكرانیاوە دڵەڕاوكێیەكی گەورەی لای سەرجەم ئەو هێز‌و نێوەند‌ و دەوڵەتانە دروستكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

هەواڵەكان لەئۆكراینیاوە دڵەڕاوكێیەكی گەورەی لای سەرجەم ئەوهێز‌و نێوەند‌ و دەوڵەتانە دروستكردووە، كە سەقامگیریان بەلاوە گرنگە و دەخوازن ناسەقامگیری و مەترسییەكانی شەڕ كۆتایی پێبێت، كەدواجار بارگرانییە لەسەر شانی كۆی مرۆڤایەتی.

 

پاراستنی ئاشتی جیهانی بابەتێكی هاوبەشی سەرجەم حزبەكانمانە و لەبەرایی تێكۆشانی هاوبەشمان دێت، بۆ سنوور دانان لەبەردەم پلانەكانی ئیمپریالیستی جیهانی، كەپاڵ بە مرۆڤایەتییەوە دەنێ، بۆ لێواری شەڕو كوشتار، چینی كرێكار و تەواوی كارگەرانی جیهان دەخاتە بەردەم مەترسی‌ و گەفێكیشە لەسەر كۆی مرۆڤایەتی.

 

هەوڵی بەرفرەوانكردنی هاوپەیمانی ناتۆ و كوتینی دەهۆڵی شەر و ئەنجامدانی مانۆری سەربازی لە چەندین ناوچەی گۆی زەوی، هاوكات لەگەڵ گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە ماوەی دوو دەیەیی رابردوو، لە ئاستی پەیوەندی نێودەوڵەتی‌ و بەردەوامبوونی پێكناكۆكیەكانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەرجەستەی ئەو ئاماژەیەیە، كە جیهان پێشهاتێكی جۆری بەخۆیەوە دەبینێت كە پیشاندانی كۆتایی تاك جەمسەرییە، هاوكات مۆدێلێكی دیكەی فرەجەمسەری پەیدابووە كەهێشتا ناوەڕۆك‌ و شێوەكەی بەتەواوی رۆشن نییە، كەپێویستە هۆكاربێ بۆ دروستكردنی جۆرێك لە هاوسەنگی جیهانی و هەلێك بۆ هێزە پێشكەوتووخوازەكانی جیهانی برەخسێنێت تاوەكو بیقۆزنەوە بەشێویەك خزمەتی كێشەكانی گەلان ‌و چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكات‌و سنوورێك بۆ ناوچەكانی ناسەقامگیر دابنێ، لەرێگەی چارەسەری هەموو كێشەوگرفتەكان، بەپشت بەستن بە بەرژەوەندییەكانی گەلان‌ و بژاردەی ئازادانە.

 

ئامانجی سەرەكی سەرمایەداری هاوچەرخ و پلانە سەربازییەكانی و سیاسەتەكانی هاوپەیمانی ناتۆ، بریتییە لەدیدی بەسەربازیكردن، لەرێگەی زۆرتركردنی پێشبڕكێی خۆپڕچەككردن و زێدەتركردنی خەرجی سەربازی، بۆ بەلاڕێدابردنی چاوەكانە لەسەر ئەوەی روودەدات، كە جیاوازییەكی گەورە لە كەڵەكەبوونی سامانی جیهانیدا پەیدابووە لەنێوان كەمینەیەكی سەرمایەدار كەبەرجەستەی سەرمایەداری دارایی دەكەن و دەسەڵاتی بەسەر سامانی كۆی مرۆڤایەتییەوە هەیە، لەگەڵ سامانی زۆرینەی مرۆڤایەتی، كە هەر رۆژ هەژاری و بێكاری زۆرتر دەبێ‌و بەرەی تۆێژە پشتگوێخراوەكان لەئاستی جیهانی روو لە فرەوانییە، بۆیە ئێمە وای دەبینین ئەم بابەتە شێوازێكە لەقووڵبوونەوەی قەیرانەكانی خودی سەرمایەداری هاوچەرخ، كەهەوڵی سەرلەنوو دابەشكردنەوەی بازاڕەكان، بەتایبەتی لەبواری ووزەدا، دەدات.

 

ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان- ئیراق، لەچوارچێوەی ئەوەی كە بەشێكین لەخێزانی حزبەكانی شیوعی ‌و كرێكاری جیهانی، ئەم پەیامە ئاراستەی سەركردەی حزبە دۆست‌ و هاوبەشەكانمان دەكەین، كە هەڵوێستێكی هاوبەش وەربگرین‌ و بەیاننامەیەكی هاوبەش بڵاوبكەینەوە، كە دەربڕی دیدوبۆچوونی بزووتنەوەكەمان بێت‌ و هەوڵی چاڵاكی هاوبەش لەسەرئاستی نیشتمانی و جیهانی بدەین، لەچوارچێوەی دیدە بنەڕەتییەكانمان بۆ ئاشكراكردنی هەوڵەكانی سەرمایەداری جیهانی و پلانەكانی ئیمپریالیەتی ئەمەریكی و هاوپەیمانی ناتۆ، كە گەفە لەسەر لەئاشتی جیهانی، هەروەها رووی رای گشتی جیهانی بەوئاراستەیە بێ، رۆڵی فشاری خۆی بگێڕێت لەپێناو چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەشێوەی ئاشتیانەو لەرێگەی پیشت بەستن ئیرادەی گەلان و بژاردەی ئازادانە و رێوشوێنی حەوكەمەی نێودەوڵەتی و تیشك خستنە سەر گرنگی بابەتی گەشەپێدانی بەردەوام و یەكانگیری نێوان گەلان بۆ بەرنگاربوونەوەی دیاردەكانی گەندەڵی‌ و پیسبوونی ژینگە، هەروەها كاركردنی هاوبەش لەپێناوئەوەی نەهێشتنی هەژاری و بێكاری‌ و یەكسانی جێندەری ، ببنە بابەتگەلێكی جیهانی لەگۆڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتییدا.

 

مەكتەبی سیاسی

 

حزبی شیوعی كوردستان