گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

یەكێتی هاوردە و هەناردەکاران باس لە كاریگەریی شەڕی ئۆكرانیا لەسەر ئابوریی هەرێم دەكات

2022.02.26 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی هاوردە و هەناردەکاران باس لە كاریگەریی شەڕی ئۆكرانیا لەسەر ئابوریی هەرێم دەكات

ناس کورد-

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، شەری ئۆکرانیا و ڕوسیا کاریگەریی نابێت لەسەر دۆخی ئابوری هەرێم چونکە "بەڕێژەیەکی کەم پشت بەو وڵاتانە بەستراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ناس کورد" باسی لەوەشکردووە،  

وتیشی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئۆکرانیا و ڕوسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر نییە و لەوانەیە ساڵانە بگاتە 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار، "بەداخەوە لەئێستادا زۆربەی کارگەکانی ئۆکرانیا بەهۆی شەڕەوە وەستاون لە کارکردن."

 

باسی لەوەشکرد، "ئێمە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێین بۆ ئەو شتانەی کە پێشتر لەو دوو وڵاتەوە هاوردەمان کردوون وەک خواردەمەنییەکان و گەنج و ئاژەڵ."

 

لەبارەى گرانبوونی شتومەک لە بازاڕەکاندا، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان هۆکارەکەی بۆ گرانبوونی شتومەکی لە وڵاتانی هەناردەکارەوە گەڕاندەوە.