گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

2022.02.26 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

ناس کورد-

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمەش لەكاتێكدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە فەرمانێكی تریدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی خەرج كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم، هەردوو گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانین و بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا خەرج كراون، پڕۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی بۆڕی بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 198ی شێخ وەیساوا لە كەرتی 2ی قڕگە لە قۆناغی یەكەم، هەروەها پڕۆژەیەكەی تریان بریتییە لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە، قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.