ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک لە قەزای ڕەواندوز بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەمال دێواری حامد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەکدا (26-2-2022) دەڵێت، "ئەمرۆ کاتژمێر 7:20 خولەک پۆلیس ئاگادارکرایەوە بە بوونی تەرمی هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لەناو ماڵی خۆی لە گەرەکی نەورۆ لە ڕەواندز بە چەکی جۆری کلاشینکۆف".
پۆلیس دەشڵێت، هاوڵاتییەکە لەدایکبووی 1986ـە و خێزاندارە و پیشەی پێشمەرگەیە.
جەختیکردووەتەوە کە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا لە سۆران و پەراوی لێکۆلێنەوە کرایەوە و "بەپێی لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێ ڕوداوەکە خۆکوشتن بێ".