گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینیی بۆ شەپۆلێکی شەش ڕۆژەی باران بارین لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2022.02.25 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیی بۆ شەپۆلێکی شەش ڕۆژەی باران بارین لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، ئەمشەو باران بارین لە بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە و هەروەا پێشبینیی شەپۆلێکی شەش ڕۆژەی باران بارینیش دەکەن لە سەرەتای مانگی داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی ڕایگەیاند، "درەنگانی ئەمشەو ئەگەر ھەیە کاریگەری ئەو شێ و گەرمیەی ھاتووەتە ناوچەکەوە دووبارە چڕ ببێتەوە بۆ بارستە ھەوری بروسکاوی و تاو تاو باران بارینی بەخوڕ لە ناوچەی جیاجیادا دەستپێبکاتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی چالاکتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ شەممە 26-2-2022، کەشی ناوچەکانی ھەرێم بە زۆری سەقامگیر دەبێت و لەئەنجامی مانەوەی کاریگەری لاوەکی نزمەپاڵەپەستۆ و شێ کاتەکانی پاشننیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی ھەورەکان ھەیە بۆ ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ و مامناوەند بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەدا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پلەکانی گەرما بەرێژەی دوو پلە نزمتردەبنەوە و خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند چالاک دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەش لە رۆژی چوارشەمەوە 2-3-2022، شەپۆلێکی باشی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی ناو بەناو بۆ ماوەی شەش رۆژێک بەردەوامی دەبێت."