گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بازرگانیی هەرێم: تا وەرزی نوێ کۆگاکان گەنمی پێویستیان تێدایە

2022.02.25 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانیی هەرێم: تا وەرزی نوێ کۆگاکان گەنمی پێویستیان تێدایە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا هەیە و مانگانە ئارد لە وادەی خۆی دابەشدەکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (هەینی 25-2-2022) ڕایگەیاند، " مانگانە ئارد لە وادەی خۆی دابەشدەکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا و بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا هەیە تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە سەرجەم شارەکانی کوردستان دەست کراوە بە دابەش کردنی بەشە خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی نوێ و لە ڕێگای بریکارەکانەوە دەگاتە هاووڵاتیان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشە گەنمی یەکەم بۆ ساڵی نوێ چەند ڕۆژێکە بەردەوام دەگاتە سایلۆکانی هەرێم و لە هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە ئاشەکان و لە ڕێگای بریکارەکانەوە  بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم باسی لەوەش کردووە، گەنم لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەیە و گرێبەستی نوێش لەگەڵ وڵاتی ئوسترالیا کراوە، بۆ هێنانی گەنم و لەم نزیکانە دەگاتە شوێنی خۆی.

 

جەختیشیکردووەوە، "ئەو گەنمەی کە ئێستا لە کۆگاکان هەیە بەشی ئەوە دەکات کە هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا ئارد لە ڕێگای بریکارەکان دابەش بکرێت تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن."