گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە قائانی چی بە زێباری وتووە

نوێترین هێرشی هوشیار زێباری بۆسەر یەکێتی

2022.02.25 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هێرشی هوشیار زێباری بۆسەر یەکێتی

ناس کورد- 

هۆشیار زێباری، کاندیدی پێشووی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دوورخرایەوە هێرش دەکاتەسەر یەکێتی و پێیوایە بە هاوکاریی ئێران ئەویان لە کێبڕکێکە کردووەتە دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند، "لایەنی سەرەکی کە دژی خۆپاڵاوتنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وەستایەوە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو کە یارییەکی پاکیان نەکرد، من بۆ یەکەمجارە ئەمە دەڵێم و بەداخەوەم بۆ ئەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە بەغداد لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران کۆبوومەوە و پێم وت، بۆچی سەفیرە ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی بەشداربوون کە مەبەستی ئاستەنگی دروست کردن بۆ خۆپاڵاوتنی من ئەنجام دەدران کە من بۆ ئەوە بەڵگەم هەیە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هوشیار زێباری وەڵامی تویتەکەی سەدر دەداتەوە

 

 

هۆشیار زێباری، دەڵێت، " قائانی پێی وتووم، ئێران لایەک نییە لەو هاوکێشەیە و پەیوەندیی بەو پرسەوە نییە." 

 

زێباری پێیوایە، لایەنی دیکەش هەبوون کێشەیان بۆ خۆپاڵاوتنەکەی دروست کردووە و دەشڵێت، "هاوپەیمانیی سێ قۆڵی ئامانجی هەموو ئەو هەوڵانەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی بکرێت."