گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

2022.02.25 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

ناس کورد-

 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕوونکردنەوەیەکی تایبەت بە بە بازاڕکرنی گەنمی جوتیاران و پرکردنەوەی  فۆرمەکان بۆ تەسلیمکردنی گەنم لە سایلۆکانی بەغدا بۆ جوتیاران خستەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان

تایبەت: بە بازاڕکرنی گەنمی جوتیاران و پرکردنەوەی  فۆرمەکان بۆ تەسلیمکردنی گەنم لە سایلۆکانی بەغدا .

 

①/بۆ زانیاری سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان ،ئەم فۆرمە لەسەر ئاستی عێراق ساڵانە پەیڕەو دەکرێت ، پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ،لەپێناو بەرژەوەندی جوتیارانە ، بۆ زانین و دڵنیابوونی هەر جوتیارێکە، کە بە واقیعی داچاندن دەکات لەسەر زەویەکەی وە مافی ئەوەی هەیە، بەرهەمی گەنمەکەی خۆی تەسلیمی سایلۆکان بکات .

 

②/ پرکردنەوەی ئەم فۆرمانە هەولێکە لەپێناو پارێزگاری لە جوتیاری خاوەن ماف و جیاکردنەوەی لە بازرگان و ئەوانەی خاوەن بەرژەوەندین و دەیانەوێ بازرگانی بەمافی جوتیارانی راستەقینە بکەن.

 

③/ فۆرمەکە دوابەدوای هەناردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بۆ جوتیاران پڕ دەکرێتەوە و هەموو لایەک ڕاسپێردراون ،کە کارئاسانی بکەن بۆ پارێزگاری مافی جوتیارانمان لە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوەکانیان ،وە تاوەکو 31/3/2022 بەردەوام دەبێت.

 

④/بۆ لەمەودوا لە هەموو فەرمانگەیەکی کشتوکاڵی(فۆرم و بەلێن نامە) لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکە پڕدەکرێتەوە، وە پێویستە مۆری بەرێوەبەرایەتی سنورەکەی لێ بدرێت و نابێت هیچ بڕە پارەیەک بەناوی (روسومات )لە جوتیاران وەربگیرێت لە کاتی پرکردنەوەی (فۆرمەکە و بەلێن نامەکە، لە رووی یاساییەوە جوتیار هیچ پابەندبونێکی مادی نەکەوێته سەر .

 

⑤/ وەزارەتمان هانی جوتیاران دەدات کە بەشداری بکەن لە پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماوەی دیاری کراو ، لەئێستادا بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە، بەووردی بەدواداچوون دەکەین ،

لەپێناو باشتر بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە و سوودی گشتی جوتیاران ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگە کشتوکاڵیەکان .

 

لەگەڵ رێزدا .....

    راگەیاندنی وەزارەتی   

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

                                                        2022/2/25