گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستی بلاسخارت لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی هەرێم

2022.02.25 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی بلاسخارت لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی هەرێم

ناس کورد-

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی هەرێم ئاشکرا کرد و دەڵێت، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی لە ئێستادا ئەو دۆسیەیە هەڵدراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، "چەند وشەیەکم هەیە سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر بیڵێم، وەک دەزانن بەردەوام جەختم لەسەر گرنگی دیالۆگێکی ڕێکوپێک و ڕێکخراو و دامەزراوەیی نێوان بەغدا و هەولێر کردووە لەگەڵ خشتەی دیاریکراودا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، ئەمە بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئامادەنەبوون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنەکان باجی دەبێت."   

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێستا لەژێر چاودێری حکومەت و لایەنە سیاسییەکاندا خەریکی دانوستانن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دۆسیەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی کە بۆ ماوەی 10 ساڵ هەڵپەسێردراوە بەم دواییانە هەڵدراوەتەوە و یاسای نەوت و گازی هەرێمی بە نادەستوری ناوبردووە، ئەوەش پرسیاری زۆر دروست دەکات، بۆ نمونە هەڵدانەوەی ئەو دۆسیەیە بۆچی لەئێستادا؟." 

 

پلاخسارت باسی لەوەشکردووە، "بە گشتی ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە کە نەبوونی کۆنترۆڵ کارێکی مەترسیدارە، لەوانەیە لەگەڵ دەرئەنجامە دوورەکان، سەقامگیریی عێراق لە ماوە نزیک و درێژخایەنەکاندا بخاتە مەترسییەوە."