کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌هۆى ملپێچێكه‌وه كه ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر نەخشێنراوە و گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان ویستوویەتى وێنەى پێوە بگرێت، لەلایەن چەند تورکێکەوە په‌لامارى گه‌شتیارەکە ده‌درێت و تەنانەت پۆلیسى شوێنه‌كه‌ش به‌شدار ده‌بێت له‌لێدان و په‌لاماردانى گه‌شتیاره كوردەکە. . بەگوێرەى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى كه له‌تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، هاوڵاتیه‌كى كوردى هەرێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى گه‌شتیارى ده‌چێته ناوچه‌ى گه‌شتیارى ترابزۆنى توركیا و ملپێچێكى له‌ملدایه كه ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه و ده‌یه‌وێت وێنەى پێوە بگرێت، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كى توركەوە په‌لامار ده‌درێت و ئاڵاكه‌ى له‌مل ده‌كرێته‌وه و دواتر چه‌ند هاوڵاتیه‌كى تر‌ى تورك لێى كۆده‌بنه‌وه و په‌لامارى ده‌ده‌ده‌ن و لێى ده‌ده‌ن. . هه‌ر به‌پێى گرته ڤیدیۆكه لەکاتى گەیشتنى پۆلیس بەشوێنى رووداوەکە، پۆلیسەکانیش به‌شدار ده‌بن له‌په‌لامار و لێدانى هاوڵاتییه كورده‌كه و ده‌ستده‌كەن به‌ته‌قەكردن، له‌دیمه‌كه‌نه‌دا دیار نییه كێ به‌هانا و هاوارى ئه‌و گه‌شتیاره كوردەوه چووە كه ته‌نها تاوانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئاڵایه‌كى كوردى له‌مل كردووه. . شارى ترابزۆنى توركیا، ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارییه و ده‌كه‌وێته باكورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ڕە‌شه‌وه و دانیشتوانەکەى لە تورك و یۆنانى و به‌نتیۆنه‌كان، پێکهاتوون. https://youtu.be/VnDMeeXUJ8I .