گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگه‌یه‌كى جیاواز بۆ بیزنس دەخەمەڕوو جیاواز له‌ڕابردوو

مه‌سرور بارزانى :گۆڕانکاری لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەم و رووبەڕووی گەندەڵی دەبمه‌وه‌

2019.07.19 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
مه‌سرور بارزانى :گۆڕانکاری لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەم و رووبەڕووی گەندەڵی دەبمه‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ڕێگه‌یه‌كى جیاواز له‌ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌ك كێشه‌كان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر و شه‌فافیه‌تش له‌كاروبارى داموده‌زگاكانیدا جێبه‌جێ ده‌كات.   .   مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وتارێكیدا كه‌ لە ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست له‌ژێر ناونیشانى (بۆچی هەرێمی کوردستانی عێراق دەست بە دەستپێکێکی نوێ دەکات؟) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چاكسازى ده‌كات و شه‌فافیه‌تیش له‌كاروبارى هه‌موو ده‌زگاكانى حكومه‌ته‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات. . بارزانى ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، گۆڕانکاری لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و رووبەڕووی گەندەڵی دەبنه‌وه‌  بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن کە حکومەت خزمەتی خەڵک دەکات، نەوەک بە پێچەوانەوە. .   سه‌رۆكى كابینه‌ى نوێه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه:"هەفتەی رابردوو، حکومەتێکم پێکهێنا بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەرکی من بریتییە لە گۆڕانکاریکردن لەو شتانەی ئەنجامیان دەدەین، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە. وەک سەرۆک وەزیران، رێگەیەکی جیاواز بۆ بیزنس دەخەمەڕوو کە ئەو ئاستەنگانە لاواز دەکات تووشمانبوون و لەسەر دەستکەوتەکانمان بونیادبنر‌ێت و وەڵامدەرەوە بێت بۆ داینامیکێکی جیهانیی گەشەسەندوو". .       بۆ خوێندنەوەى تەواوى وتارەکە: . بۆچی هەرێمی کوردستانی عێراق دەست بە دەستپێکێکی نوێ دەکات؟ . .