ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە 40 ئەمپێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک (پێنجشەممە 24-2-2022) ڕایگەیاند، " لە سەرەتای مانگی (3)وە پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر."
لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.