گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمی.. بزانە هەرێم دەگرێتەوە؟

2022.02.24 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
یەکشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمی.. بزانە هەرێم دەگرێتەوە؟

ناس کورد-

ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە عێراق پشووى فه‌رمى دەبێت، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێم ئەو پشووە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (پێنجشەممە 24-2-2022) ڕایگەیاند، "بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 27-2-2022، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت." 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی ناس کورد لە ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێم 24-2 دەوامی فەرمییە و ئەو پشووەی تێدا نییە، بۆیە ڕۆژی یەكشەممە لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشوو نییە.