ناس کورد-
قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، كۆنگرەی چوار نەبووە هۆى نوێبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه‌ى یەکێتى و ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوو هه‌وڵی چاره‌سه‌رو تێپه‌ڕاندنى کێشەکان نه‌ده‌ن، دوور نییه توشی كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌تر نەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانى (24-2-2022) لەپەیامێکدا لەبارەى "رۆژی دیداری یەكێتی" کە بڕیارە بەم نزیکانە ساز بکرێت نوسیویەتى "با راشكاو بین و به كراوه‌یی قسه بكه‌ین، ئێمه‌ی یه‌كێتی ده‌مێكه تووشی چه‌ندین كێشه‌و گرفتی ههمهجۆر بوینه‌ته‌وه، كه زۆر جار باجی قورسمان له‌سه‌ری داوه".
دەشڵێت "ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوش به جدی ودڵسۆزانه هه‌وڵی چاره‌سه‌رو تێپه‌ڕاندنیان نه‌ده‌ین، دوور نییه توشی كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌تر نه‌بین".
"راسته له كۆنگرەی چوار كه ناوی ((كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه ))بوو، گۆڕانكاری و نووێبونه‌وه له پێكهاته‌و هه‌ندێ له كاراكته‌ره‌كان كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ندین هۆ، كۆنگره‌ی چواریش نه‌بووه هۆی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه له فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئاینده‌و دواڕۆژی یه‌كێتی و وڵاته‌كه‌مان".
قوباد تاڵەبانى جەختیکردووەتەوە پێویسته دیدارى یەکێتى نوێبوونه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه بكاته ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی و په‌ره‌ی پێبدات.