گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کشتوکاڵى هەرێم هۆکارى جیاوازى نرخى وەرگرتنى گەنم لەگەڵ بەغدا رادەگەیەنێت

2022.02.24 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵى هەرێم هۆکارى جیاوازى نرخى وەرگرتنى گەنم لەگەڵ بەغدا رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانى بەغدان بۆ دیاریکردنى نرخى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران و جیاوازى نرخیش لەگەڵ بەغدا پەیوەندى بەجیاوازى ئەو ئاردەوە هەیە کە بەرهەمدەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى (24-2-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، بەپێی ساڵەکان نرخ دیاریدەکرێت، هەفتەى داهاتوو کۆدەبنەوە بۆ ئەو مەبەستە.

 

لەبارەى ئەوەى بۆچى نرخى وەرگرتنى گەنم لە هەرێم کەمترە لەوەى عێراق، بێگەرد تاڵەبانى وتى "عێراق ئەو گەنمەى بەرهەمیدەهێنێت بۆ ئاردى بەشە خۆراک بەکارى دەهێنێت، بەڵام ئەو ئاردەى لەپڕۆژەى بە بازاڕکردنى گەنم بەرهەمدەهێنرێت ئاردێکى سفرى پلە یەکە کە بەکاردەهێنرێت لە بوارى شیرەمەنى و نانى نانەواخانەکان، ئەوەش بەرهەمێکى جیاوازە و تێچووى جیاوازە".

 

دەشڵێت "ئەو پڕوپاگەندانەى لەو بارەیەوە دەکرێن دەستى لە پشتە، پڕۆژەکان بۆ خزمەتى جوتیارانە، ئەوان تەنها دەتوانن 10%ى بەرهەمى گەنم رادەستى بەغدا بکەن، چونکە عێراق وەریناگرێت، بەڵام لە سایلۆکانى خۆمان لێی وەردەگرن و لەهەمانکاتدا پارەکەشیان پێدەدرێت".

 

وەزیرى کشتوکاڵ باسى لەوەشکرد، چاوەڕوانى بەغدان بزانن نرخى گەنم بەچەند دیاریدەکات، دواتر ئەوانیش لەگەڵ کۆمپانیاکان دیاری دەکەن.