گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشە و لێکترازان’’

ئاڵا تاڵەبانى باس لەگەڕانەوەى بۆ ناو یەکێتى دەکات

2022.02.24 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵا تاڵەبانى باس لەگەڕانەوەى بۆ ناو یەکێتى دەکات

ناس کورد-



ئاڵا تاڵەبانى رایگەیاند، ئەو 20 ساڵە یەکێتییە و لەکوێ ئەو حزبە پێویستى پێ بێت لەوێ دەبێت، ئەوەش لەیەکەم وتەیدا لەبارەى گەڕانەوەى بۆ ناو ئەو حزبە لەدواى بڕیارى "دەرکردنى" لەلایەن هاوسەرۆکى یەکێتییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، ئەو هەر یەکێتییە و لەناو ئەو حزبەدا دەمێنێتەوە، لەژیانى حزبایەتیشدا کێشە دروستدەبێت، بەتایبەتى لەناو یەکێتیدا کە پێشتر رووبەڕووى لێکترازان بووەتەوە.

 

دەشڵێت "بۆ من ئەوەى گرنگە ناونیشان نییە، زۆر کەس هەیە لەناو یەکێتیدا ناونیشانى گەورەى هەیە بەڵام رەنگە شتێکى واى پێشکەش نەکردبێت".

 

ئاڵا تاڵەبانی یەكێك لە سەركردە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی، ( 27ی كانونی دووەمى 2022) دوای سێ مانگ لە دەركردنی لە یەكێتی، بە رەزامەندی بافڵ تاڵەبانی بۆ یەكەمجار لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەو حزبە دەركەوتەوە، كاتێك سەردانی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحیان كرد لە بەغدا، بۆ پرسی سەرۆكایەتی كۆمار.