گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەر کەس زانیاریى هەیە لەبارەیەوە دەزگا ئەمنییەکان ئاگادار بکاتەوە

دژە تیرۆر وێنەی یەكێك لە تۆمەتبارانی هێرشەكەی دوێنێى بڵاوكردەوە

2019.07.18 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆر وێنەی یەكێك لە تۆمەتبارانی هێرشەكەی دوێنێى بڵاوكردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وێنەى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى دوێنێى شارى هەولێرە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیارى لەبارەیەوە هەیە، دەزگا ئەمنییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە" ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وێنه‌كه‌‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوى مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراوه"‌. . دەقى راگەیەندراوەکە: ئاگادارييه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ . ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مووز، كه‌ بووه‌ هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه. . ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وێنه‌كه‌‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوى مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌. . ‌داوا له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره،‌ به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه. .