ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى گۆڕانى کەشوهەواى ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن، بەجۆرێک لەسبەینێ وە شەپۆلێکى باران و هەورە بروسەکە دەستپێبکات کە دوو رۆژ بخایەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى کەشوهەواى کوردستان، پێشبینی دەکرێت لەدرەنگانی سبەی شەوەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە، لەهەندێ ناوچە مامناوەند و لەهەندێ ناوچەش کاریگەیی نیمچە بەهێز دەبێت، بەهۆی هاتنی شێی گەرم لەدەریای سور و تێکەڵ بوونی لەگەڵ بەرە هەوای نیمچە ساردی دەریای ناوەڕاست، ئەگەری هەورەبروسکە و چەخماخەی بەهاری لەزۆربەی ناوچەکان هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری شەپۆلەکە لەنیوەڕۆی هەینی کەمێک دەوەستێ بەڵام لەئێوارەی هەینی دووبارە کاریگەری بەشی دووەمی شەپۆل دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی یەکشەممە بەشێوەی پچڕ پچڕ ئەگەری باران بارینی زۆر باش و مامناوەند لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت، کەمترین بڕی پێشبینی کراوی باران 5 بۆ 15 ملم و زۆرترین بڕیش 25 بۆ 50 ملم دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە و ئەگەری بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لەڕۆژی شەمەمدا و ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دێت و کەش و هەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
لاى خۆیەوە، سادق عەتیە کەشناسی دیارى عێراقى رایگەیاند، نەخشە کەشناسییەکان ئاماژە بە هاتنى کەشێکى باراناوى دەکەن کە لەسبەینێ وە دەستپێدەکات و تا سەرلەبەیانى شەممە دەخایەنێت، ئەوەش بەهۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى باشورى ئەوروپاوە.
دەشڵێت ئەگەرى باران بارین هەیە لە بەغدا و زیقار و بەسرە و سەماوە و میسان و واست و سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە و کەرکوک و دهۆک و سلێمانى و هەولێر.