گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’له‌شكركێشی و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان’’

حکومەتى هەرێم سێ ’’مەترسی’’ دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى رادەگەیەنێت

2022.02.23 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم سێ ’’مەترسی’’ دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر دۆسیەى نەوت و گازى هەرێم  دوور نییه‌ بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و گرتنى خاڵه‌ سنوورییه‌كان و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌دوادا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌. دادگا به‌ لایه‌نداری بڕیار بدات، نه‌ك ته‌نیا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵكو ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی فیدراڵی عێراق له‌ مه‌ترسیدا ده‌بێت ".

 

وتیشی "ئه‌م بڕیاره‌ شتی دیكه‌ی به‌دوادا دێت و دوور نییه‌ بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و داگیركردنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و داخستی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌دوادا بێت. بۆیه‌ ره‌تمان كردووه‌ته‌وه‌".

 

جوتیار عادل دەڵێت "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ كاریگه‌ری لایه‌نێكی سیاسی بڕیاره‌كانی ده‌ربچن بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ناوه‌ندێیتییه‌كی ئابووری له‌ عێراق درووست بكه‌ن".

 

له‌ باره‌ی رێگه‌ چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌، جوتیار عادل وتی "به‌ رای ئێمه‌ ده‌ستوور ته‌نیا رێگه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهان پرسی ده‌ستوور پیرۆزه‌ و ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت. ته‌نیا رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ستوور".