گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژرانى 9 ژن لەدوو مانگدا

مەسرور بارزانى: سیستەمی دادوەری پێویستى بەچاکسازییە

2022.02.23 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: سیستەمی دادوەری پێویستى بەچاکسازییە

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێتاوان ‌لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، بنبڕکردنى ئەو تاوانانە پێویستى بە چاکسازیی هەیە لە سیستەمى دادوەریدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (23-2-2022)  لەپەیامێکدا لەبارەى توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان ئاماژەى بەوەکردووە، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵته‌زێنی شنیار گفتوگۆى كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسى کردووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه‌ و پشتگیری خۆى بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەووەتەوە.



دەقى پەیامەکە:



زۆر نیگەران و خه‌مبارم به‌ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ شه‌ڕەفێک له‌ ژن كوشتندا نییه‌.

 

لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه‌ و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە.

 

تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێتاوان ‌لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە‌ ده‌بێت بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی دادگا دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە.

 

من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه‌ له‌ مه‌ترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە به‌شداریی هه‌موومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و به‌رپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان ، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا ھەیە .

ئێمە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە .

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان